تۆم حەرب: سوودانی به‌رامبه‌ر به داهاتووی عێراق ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی سه‌خت ده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوودانی به‌رامبه‌ر به داهاتووی عێراق ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كی سه‌خت ده‌بێته‌وه؛ ده‌شڵێت، عێراق بۆ سه‌پاندنی سه‌قامگیری، پێویستی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی نیسانی 2024) تۆم حەرب، بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌قامگیری عێراق بۆ ئه‌و وڵاته گرنگه، به‌ڵام ئه‌م سه‌قامگیرییه پێویستی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر سوودانی گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات له عێراق، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت گفتوگۆ له‌باره‌ی بوونی ئێرانیش له عێراق بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت گفتوگۆ له‌باره‌ی ئایینده‌ی حه‌شدی شه‌عبیش بكات.
تۆم حەرب باسی له‌وه‌یش كرد، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌شێك ده‌بێت له گفتوگۆی نێوان سوودانی و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا نه‌خاسمه له كۆنگرێس.
تۆم حەرب سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، كۆنگرێس له ئێستادا نایه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، چونكه به كشانه‌وه‌ی، ئێران له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا باڵاده‌ست ده‌بێت.
بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی سوودانی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا یاری ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و كاته‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ناتوانێت سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بكات له كاتێكدا ئێران بۆ ئه‌و هێرشه ئاسمانی عێراقی به‌كار هێناوه.
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 15ـی نیسانی 2024 له واشنتن سوودانی و بایدن كۆبوونه‌وه و تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایان تاووتوێ كرد.