کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تێستی ئامێرەکانی دەنگدان دەکات

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەم تێستی ئامێرەکانی دەنگدان و گوێزەرەوەی زانییارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024،جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆمسیۆن یەکەم تێست لەو سێ تێستەی دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تایبەتە بە ئامێرەکانی دەنگدان هەروەها گوێزەرەوەی زانیارییەکان دەکات.
غەلای گووتیشی، "تێستەکەی کۆمسیۆن لە 180 وێستگەی دەنگدان کە حەوتیان وێستگەی تایبەتن و 173یان وێستگەی دەنگدانی گشتیم بەڕێوەدەچێت، ئەو وێستگانەی تێستەکانیان تێدا بەڕێوەدەچێت دەکەونە پارێزگاکانی. هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە."
ڕۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لەڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.