عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

ئەم عومرەکارە کوردە لە مەککە کۆچی دواییکرد
ئەم عومرەکارە کوردە لە مەککە کۆچی دواییکرد

K24 - هـەولێر

عومرەکارێکی کوردی تەمەن 64 ساڵی دانیشتووی شاری دهۆک لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

مەهدیە تەمەر ئەسکەندەر، تەمەن 64 ساڵ، کە بۆ عومرە، چووبووە شاری مەککە ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 16-04-2024، هەر لەوێ کۆچی دوایی کرد.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، لە مەککە نوێژی مردوو لەسەر ئەو عومرەکارە کوردە دەکرێت و سبەی چوارشەممە، 17-04-2024، یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت لە مزگەوتی "غوفران"ـی شاری دهۆک.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان؛ له‌ سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا، 14 عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە پێنجیان  پیاو و حه‌وتیان ژن بوون.