حکوومەتی دانیمارک باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دادەخات

ئاڵاکانی دانیمارک و عێراق
ئاڵاکانی دانیمارک و عێراق

K24 – هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارك ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە بەهۆی کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی دانیمارک و کۆتایی هاتنی ئەرکی سەرەکیی باڵیۆزخانەکەمانە لە عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی نیسانی 2024) وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوای کشانەوەی ئەندامانی پاراستنی هێزەکانی دانیمارک و ئەندامانی پشتیوانیی نیشتمانیی ناتۆ لە عێراق، حکوومەتی دانیمارک بڕیاری دا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دابخات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەکە بەهۆی کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی دانیمارک و کۆتایی هاتنی ئەرکی سەرەکیی باڵیۆزخانەکەمانە لە عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە، باڵیۆزخانەی دانیمارک لە ساڵی 2020 بۆ پشتیوانیی و هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کراوەتەوە.

Fly Erbil Advertisment