خه‌له‌ف شنگالی راوێژكاری سوودانی بۆ كوردستان24: ده‌بێت داهاتووی پێكهاته‌كان له عێراق پارێزراو بێت
K24 - هەولێر:
خه‌له‌ف شنگالی راوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پرسی ئابووری ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانییه بۆ واشنتن. گوتیشی: "ده‌بێت داهاتووی پێكهاته‌كان له عێراق پارێزراو بێت".
هه‌روه‌ها شنگالی راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی له‌كاتێكی هه‌ستیاردایه.
هه‌روه‌ها شنگالی گوتیشی: سه‌قامگیری شنگال گرنگه.
ده‌شڵێت: "شنگال پرسێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی سوودانی بووه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال له كۆبووه‌نه‌وه‌كانی سوودانی باسكراوه.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.