لیز تره‌س: جیهان له سه‌رده‌می تره‌مپدا ئارامتر و سه‌قامگیر بوو
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی‌دا بوو، جیهان ئارامتر و سه‌قامگیر بوو.
لیز تره‌س سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی كه باس له ئه‌زموونی كابینه‌كه‌ی ده‌كات، به كه‌ناڵی بی بی سی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی‌دا بوو، جیهان ئارامتر و سه‌قامگیربوو.
تره‌س هه‌روه‌ها گوتیشی، جیهان لە لێواری ململانێیی زۆر بەهێزدایە و بۆیه پێویستی به ئه‌مه‌ریكایه‌كی به‌هێزه.
له‌سه‌رده‌می جۆ بایدندا، ئاڵۆزییه‌كانی جیهان له جه‌نگی ئۆكرانیاوه ده‌ستیان پێكرد و دواتر جه‌نگی غه‌ززه و پاشان ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیش هه‌ڵگیرسان و خه‌ریكه به‌هۆیانەوه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێ بنێته نێو جه‌نگێكی گه‌وره‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتین هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و لە ئەنجامدا هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه هەر به‌رده‌وامه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئیسرائیل و ئێران خەریکە جه‌نگێكی گه‌وره هه‌ڵبگیرسێنن.