سوودانی: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدایه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدایه به‌تایبه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی هاوڕان ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچه‌كه بگیردرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی، ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدایه به‌تایبه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سوودانی له به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی هاوڕان ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچه‌كه بگیردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌لانی ناوچه‌كه دروست نه‌كات. هەروا عێراق له سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل هۆشداری داوه له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان و لێكه‌وته‌كانی، كه ناوچه‌كه به‌رگه‌ی زیاتری ناگرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، سازش له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق ناكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به گۆڕه‌پانی ململانێكان دوور بخه‌نه‌وه.
سوودانی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ڵێت، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ئاشكرا و به به‌رچاوی جیهانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بنه‌وه و ڕیكخراو، یاسا و ڕێككه‌وتننه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له به‌رانبه‌ردا شكستیان هێناوه.
سوودانی له باره‌ی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران باس له‌وه ده‌كات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ئێرانی ناچار كرد وه‌ڵام بداته‌وه، له كاتێكدا عێراق زۆر هه‌وڵی دا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، ناكرێت ئێران له هه‌موو بارودۆخێكی په‌یوه‌ست به عێراق تۆمه‌تبار بكرێت. گوتیشی؛ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی و له لایه‌ن په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و ڕاستییه‌كه و ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت، نه‌خاسمه كه عێراقی ئه‌مڕۆ له عێراقی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جیاوازه و داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایی عێراق نه‌ماوه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیشتمانی عێراقییه‌كانه نه‌ك هیچ لایه‌ن و وڵاتێكی دیاریكراو.