جۆزێپ بۆڕێل: لە ماوەی داهاتوودا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی

K24 - هەولێر

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سزا و رێکاری زیاتر دژی ئێران لەماوەی داهاتوودا دەخەنە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی راشیگەیاند، سەپاندنی سزاکانیان بەسەر ئێران بەهەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

ئەو دەڵێت: "دوای کۆبوونەوەمان، ئێمە و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا لەگەڵ هەندێ وڵاتی دیکە پرۆژەی فراوانکردنی سزا و ڕێکارەکانمان دژی ئێران دەخەینە بواری جێ بەجێ کردنەوە و ڕێکاری توند دژی ئەو وڵاتە دەگرینەبەر."

هەروەها گوتیشی: "من داوا دەکەم کارەکانی تایبەت بە فراوانکردنی سزاکانی سەر ئێران دەستپێبکات."

جۆزیپ بۆڕێل دەشڵێت: "ئێمە جارێکی دیکە سزاکانمان بەسەر رووسیا و ئێراندا هەڵدەسنگێنینەوە، هەروەها جگە لە ناردنی درۆن سزا بەسەر هەر لایەنێکیشدا بسەپێنین کە هاوکاری مووشەکی ڕووسیا دەکات."

ئێران هێرشێکی بەرفراوانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لە 1ـی نیسان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵای سوپای باسدارانی ئێرانی کوژران.

Fly Erbil Advertisment