ماتیۆ میلەر: ئێران هەوڵی زیادکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

K24 - هەولێر
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوەی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل ئەنجامیدا رەفتارێک بوو بە ئاڕاستەی زیادکردنی گرژییەکان و تەقاندنەوەی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو گوتی: "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگەڕێتەوە بۆ پێش حەوتی ئۆکتۆبەر."
بەگوتەی میلەر: "ئەوەی ئێران ئەنجامیدا بەڕوونی رەفتارێک بوو بەئاڕاستەی فراوانکردنی گرژییەکان، 300 مووشەک و درۆنیان لەخاکی خۆیانەوە گرتە ئیسرائیل."
ڕاشیگەیاند، هەوڵەکانمان لەپێناو هێمن کردنەوەی دۆخەکەیە، هەروەها ئەوەی پەیوەندی بە شەڕی غەززەوە هەیە، ئێمە "ناگەڕێننەوە بۆ پێش حەوتی ئۆکتۆبەر."
گوتیشی: "دەمانەوێت هاوکاری زیاتر بگاتە باکووری غەززە، تەنها دوێنێ 65 بارهەڵگریی هاوکاریی گەیشتنە باکووری غەززە. لەگەڵ ئیسرائیل و نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە پەیوەندیداین بۆ گەیاندنی هاوکاری پزیشکی بۆ غەززە."
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.