ڕائید فه‌همی: عێراق جگه له فیدراڵی بژاردەی دیكه‌ی نییه

K24 - هەولێر:
سكرتێری حزبی شیووعی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌شوهه‌وای ڕۆشنبیری و هۆشیاری بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه زۆر گرنگه؛ ده‌شڵێت، جێگرەوەی فیدراڵی له عێراق نییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) ڕائید فه‌همی، سكرتێری حزبی شیووعی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وای ڕۆشنبیری و هۆشیاری بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه زۆر گرنگه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب به شێوه‌یه‌كی ساڵانه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتوویی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و خستنه‌ڕووی ڕۆشنبیرییه، نه‌خاسمه له ناوچه‌یه‌كدا كه ئاڵۆزی تێدایه.
ڕائید فه‌همی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سیسته‌می فیدراڵی پێویستییه‌كی حه‌تمی بوو بۆ چاره‌كردنی دۆزی كورد له عێراق كه ئه‌م دۆزه له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه چالاك بوو.
ڕائید فه‌همی باسی له‌وه‌یش كرد، بوونی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فیدراڵی له عێراق، "داڕشتنێكی مێژوویی" بوو بۆ چاره‌كردنی پرسه‌كانی كوردستان و عێراق.
سكرتێری حزبی شیوعی عێراق هه‌روه‌ها گوتی، هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه عێراق تا ئێسته نه‌بووه‌ته خاوه‌نی یاسای نه‌وت و غاز. نه‌بوونی ئه‌م یاسایه‌یش به‌ڵگه‌یه بۆ نه‌بوونی ویستی چاره‌کردنی ئه‌و پرسه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ئاڵته‌رناتیڤی فیدراڵی له عێراق نییه و به نه‌بوونی فیدراڵییش نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو عێراق باجه‌كه‌ی ده‌دات و لێكه‌وته‌كانی زۆر مه‌ترسیدارن، بۆیه پێویسته چارەی پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-04-2024، سەرۆک بارزانی 16ـەمین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کردەوە.
16مین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب لە ئەمڕۆوە تا 27ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونیشانی جیای کتێب نمایش دەکەن.
بۆ ئەم ساڵ ناوەندەکانی بەشدار لە 16مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کردووە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ جیاوازی لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکار و خوێنەرانی کتێب تۆمار بکرێت.