سامان عاره‌ب: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بووە

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی داهاتووی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بووە.
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئیمتیازانه‌ی كه وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و ناوخۆیی ده‌یانگرێته‌وه، بریتیین له لێبوردن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی پرۆژه‌كه له‌هه‌موو باجێك و هه‌روه‌ها له كاتی هێنانی كه‌لوپه‌ل له‌هه‌موو باجێك ده‌به‌خشرێن.
هه‌روه‌ها سامان عاره‌ب راشیگه‌یاند، گرنگترین ئیمتیاز بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیی له هه‌رێمی كوردستان، تۆماركردنی زه‌وییه به‌ناوی خۆیان.
ده‌شڵێت، پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی خودی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سامان عاره‌ب گوتی: "به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له هه‌رێمی كوردستان بووە".
پێشتریش سامان عاره‌ب ڕایگه‌یاندبوو، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ئاسانکاریی لە یاساکانی وەبەرهێنان وای کردووە، زۆرترین ڕێژەی وەبەرهێنان و پرۆژەی ستراتیجیی لە هەرێمی کوردستان بکرێت.