جه‌عفه‌ر سمۆ: عێراق هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال نه‌ناوه

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پتەوکردنی پێكه‌وه‌ژیان؛ ده‌شڵێت، عێراق هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال نه‌ناوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) جه‌عفه‌ر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له دهۆك، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، تا ئێسته خه‌ڵكی شنگال له بارودۆخێكی باش‌دا نین و به‌شێكی زۆریان ئاوارەن و پێویسته زه‌مینه‌سازی زیاتر بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و سه‌قامگیریی شاره‌كه‌یان.
جه‌عفه‌ر سمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، شه‌نگالییه‌كان ئه‌مڕۆ جه‌ژنی خۆیان گێڕا و ئاهه‌نگی تایبه‌تیان به‌و بۆنه‌یه‌وه له په‌رستگه‌ی لالش کرد، ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه و جهژنهكهی جوانتر و ڕازاوه‌تر كرد، به‌شداریی موسڵمانه‌كان و شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه بوو له‌و جه‌ژن و بۆنه‌یه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له دهۆك، باسی له‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پتەوکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان.
ناوبراو گوتیشی، حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی جیددی نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت شنگالییه‌كان له‌و باره‌وه له حكوومه‌تی عێراق بێ‌ئومێد بوونه.
هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی بە جلوبەرگی ڕەسەن لە پەرستگەی لالش کۆ بوونەوە و جەژنی ساڵی نوێ و جەژنی چارشەما سۆریان گێڕا و دەمەو ئێوارەیش بە نزا و داگیرساندنی چراکانیان، لالشیان ڕووناک كرده‌وه.