بایدن: ئێران ده‌یه‌وێت ئیسرائیل وێران بكات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌سته‌وسان ناوه‌ستێت. گوتیشی: له‌كاتی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی ئێران، ڕووبه‌ڕووی تاران ده‌بینه‌وه.
جۆو بایدن به ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگه‌یاندووه، له‌پێناو به‌رگریكردن له‌خۆی، سوپای ئیسرائیل ته‌كنه‌لۆجیای پێویستی به‌رده‌سته.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێران ده‌یه‌وێت ئیسرائیل وێران بكات و تاكه وڵاته جوو له جیهان بسڕێته‌وه، ڕێگه به‌مه ناده‌ین".
هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل فراوان بكات، ئێمه په‌لكێشی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كات.
بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیسرائیل به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، لە ئەگەری پەلاماردانیدا، ئێمە ده‌سته‌وه‌ستان نابین.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزی ئاسمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك، له ئاماده‌باشیداین.
هه‌روه‌ها پێشتر ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ڕایگه‌یاند، بچووكترین هێرش بكرێته‌سه‌ر ئێران، وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی ده‌ده‌ینه‌وه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت، به‌هۆیه‌وه هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور ده‌ستی پێكرد.
هه‌روه‌ها ئێوارەی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشق، باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی‌یان بۆمباران کرد و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.
دواتر ئێران له رێگه‌ی چه‌ندین مووشه‌ك و درۆنه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی دایه‌وه.