قەیرانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی دیالە گەورەتر بووە

K24 - هەولێر
هێزە سیاسییە عەرەبییە سووننەکان لە پارێزگای دیالە، بڕیاریان داوه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه بایكۆت بكه‌ن، ئەمەش قەیرانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی دیالە گەورەتر كردووه.
له سه‌ره‌تای شووباتی ئه‌مساڵ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بەست. به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی شاره‌كه، بڕیاردرا دانیشتنه‌كان به‌كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه، تاكو پارێزگاری نوێ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه بۆ دیاریكردنیان پێویستیان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه.
كرۆكی كێشه‌كه‌ی پارێزگای دیاله، بۆ ململانێی توندی نێوان رێكخراوی به‌در، عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاكو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی سیاسی، ئه‌مه‌ش وایكردووه له رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مووسه‌ننا ته‌میمی له پۆستی پارێزگای دیاله به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی و تا رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، بهێڵێته‌وه.
ته‌میمی كه سه‌ر به رێكخراوی به‌دره، پۆسته‌كه‌ی بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه به‌كاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن و له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ندیك هێزی سیاسی له ڕێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن كردووه، ده‌بێت ده‌نگ به ته‌میمی بده‌ن.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان، فراكسیۆنه‌كانی ته‌قه‌دووم، سیاده و عه‌زمی سووننه‌كان، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و پرسی پارێزگاری شاره‌كه، ڕایانگه‌یاندووه، به‌شداری له هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌ندا ناكه‌ن ئەگه‌ر پێشوه‌خته پارێزگارێكی سووننه بۆ شاره‌كه دیاری نه‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن كه گروپه چه‌كداره‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فیتنه له شاره‌كه‌دا، بۆیه داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن رێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له دیاله بگرێته‌به‌ر.