کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-04-2024، " ئاسمان ساماڵ دەبێت". پلەکانی گەرماش، نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی چوارشەممە.
لەبارەی کەشی سبەی هەیینی، 19-04-2024، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت". پلەکانی گەرماش، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 32
سلێمانی: 30
دهۆک: 30
زاخۆ: 31
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 34
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 37
هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران و خوڵبارین پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە.