سوودانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا وەرچەرخانێکی گرنگ بەخۆیانەوە دەبینن

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکاتەوە و ده‌شڵێت: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا وەرچەرخانێکی گرنگ بەخۆیانەوە دەبینن".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی چاوپێککەوتن لەگەڵ ژمارەیەک مێدیای ئەمەریکایی و خۆرئاوایی ڕایگەیاند، عێراق پابەندە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان.
سوودانی باسی لەوەش کردووە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا وەرچەرخانێکی گرنگ بەخۆیانەوە دەبینن و لە چوارچێوەی هاوبەشیی نێوانمان باسمان لە دانانی بەردی بناغەی پەیوەندیی ئابووری، سیاسیی و فەرهەنگیی گشتگیر کردووە.
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شییاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.