كه‌سێكی پۆڵه‌ندی به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی زێلینسكی ده‌ستگیر كرا
K24 - هەولێر:
به‌هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا و ئۆكرانیا هاووڵاتییه‌كی پۆڵه‌ندی ده‌ستگیر کرا كه به نیاز بوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا تیرۆر بكات.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا، هاووڵاتییه‌كی پۆڵه‌ندی به‌تۆمه‌تی سیخوڕیی بۆ ڕووسیا و پیلاندانان بۆ كوشتنی زێلینسکی ده‌ستگیر كرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، ده‌ستگیركراوه‌كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بوو له‌باره‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی (جیشووڤ – یاسیونكا)ـی پۆڵه‌ندا و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری رووسیا هه‌بوو.
ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سیخوڕه ڕووسییه به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی ئۆكرانیا و پۆڵه‌ندا ده‌ستگیر كرا و دادگای وارشۆ بڕیاری به‌ندكردنی دا تاكو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ته‌واو ده‌بن،
تاكو ئێستاش لایه‌نی ڕووسی كۆمێنتییان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه نه‌بووه.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی شەشەم سەرۆكکۆماری ئۆکرانیایە، پێش سەرۆکایەتیی وڵاته‌كه‌ی، له‌میانی كاری هونه‌ریدا ڕۆڵی ئەکتەری کۆمیدی لە تەلەڤزیۆندا ده‌گێڕا.
لەگەڵ بەناوبانگ بوونیدا بووە کەسایەتییەکی دڵخوازی گەلی ئۆکرانیا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵات.