پات ڕایده‌ر بۆ كوردستان24: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە
K24 - واشنتن:
گوته‌بێژی پێنتاگۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە.
پات ڕایده‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرگریکردنە لە هێز و بەرژەوەندیی هاوپەیمانەکانمان.
پات ڕایده‌ر هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری و سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ دەربارەی گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان کراوە.
گوتیشی: "بەرگریی لە هێز و بەرژەوەندی هاوپەیمانەکان ده‌كه‌ین".
پێشتریش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕایگه‌یاندبوو، ئەم هەفتەیە بۆ پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا زۆر باش بووە. هه‌روه‌ها گوتیشی: "پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق به‌هێزه".
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێ كه‌وتنی بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شییاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.