محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئۆرمانی: ئه‌مه‌ریكا ناخوازێت كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به ئێران توندتر بێت
![محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئۆرمانی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/171352345990.jpg)
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ناخوازێت كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به ئێران زیاتر و توندتر بێت؛ ده‌شڵێت، فره‌وانبوون و ئاڵۆزی زیاتری ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆی بارگرانییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر ئاسایش و ئابووری.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئۆرمانی، شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی نێوان ئێران و ئیسرائیل كۆمه‌ڵیك به‌ره‌ی جیاوازی توندوتیژی و گرژی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خاسمه له عێراق، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌ن لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئۆرمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فره‌وانبوون و ئاڵۆزی زیاتری ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆی بارگرانییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر ئاسایش و ئابووری وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت بۆ جیهانیش قورس ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئێران توندتر و زیاتر نه‌بن، چونكه واشنتن ده‌یه‌وێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزتر نه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024)ـدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو خاكی ئێران‌دا، وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو نیشاندانی توانا سه‌ربازیی و ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له ناوخۆی ئێران‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاویك رده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
گوتووشیه‌تی، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.