بلینكن: به‌شداریمان له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر ئێران نه‌كردووه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداریمان له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ر ئێران نه‌كردووه، كه میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رپرسیارێتییان خستووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، قسه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه ناكه‌م كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویاندا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، جه‌خت له كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
گوتووشیه‌تی، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.