حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان: وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌ینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی به ئامانج نه‌گرتبێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌های هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هانی كه‌مكرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌ینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی به ئامانج نه‌گرتبێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان هاوشێوه‌ی یاری منداڵان بوو.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بیسترا، دواتر ئێران بڵاویكرده‌وه، له خستنه خواره‌وه‌ی سێ درۆن سه‌ركه‌وتوو بووین.
ژماره‌یه‌ك میدیای ئه‌مه‌ریكی بڵاویانكرده‌وه، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له ناوخۆی ئێران .
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێرشی دیكه‌ی سه‌ربازی نه‌كرێته سه‌ر ئێران، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی ناده‌ینه‌وه، كه پێكهاتبوو له چه‌ند درۆنێكی بچووكی هاوشێوه‌ی یاریی منداڵان.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.