جۆن بۆڵتن: به‌هۆی هێرشه سنوورداره‌كانی بۆسه‌ر ئێران، ئیسرائیل له ژێر مه‌ترسیدایه
K24 - هەولێر:
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه سنوورداره‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران واده‌كات، ته‌لئه‌ڤیڤ بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئێرانییه‌كان پێیان وایه ئیسرائیلییه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان جددی نیین.
جۆن بۆڵتن له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشرق الأوسط)، ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێت و رایگه‌یاند، پێویسته واشنتن رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، راسته ئێران به سه‌دان درۆن و مووشه‌ك هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل و هێرشه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ناكرێ ئیسرائیل و كۆشكی سپی به سه‌ركردایه‌تی جۆ و بایدن له‌و مه‌ترسییانه بێ خه‌م بن.
درەنگانی شەوی شەممە، 13-04-2024، نزیکەی کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسدارانە کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کوژران.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینرا و سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خسته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ ده‌نگی ته‌قینه‌وه له شاری ته‌برێزیش بیسترا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، ده‌نگه‌كه به‌هۆی كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، شه‌وی رابردوو بارەگای ئەركانی حەشدی شەعبی و بنكەی كالسۆ لە بابل به دوو مووشه‌ك بۆردومان كران و تاكو ئێستا نه‌زاندراوه هێرشه‌كه كێ ئه‌نجامی داوه.