کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-04-2024، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات دواتر بە شێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچڕ پچڕ ل ەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لە کاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت".

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەش، 22-04-2024، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان نمە باران و تاوە باران دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت". 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30

سلێمانی: 29

دهۆک: 29

زاخۆ: 30

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 26

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 34