پارێزگاری هەولێر: پاکڕاگرتنی سەیرانگا و شوێنە گشتییەکان ئەرکێکی ئەخلاقییە

K24 - هەولێر
پارێزگاری هەولێر داوا دەکات ئەو کەسانەی دەچنە سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکان، پاک و خاوێنیی شوێنەکە وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی بپارێزن .
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پاک ڕاگرتن و پارێزگاری کردنی ژینگە بەشێکە لە بیرکردنەوە و کەسایەتیی ئەو کەسانەی کە دەچنە سەیرانگاکان، ئەوەی سەیرانگاکان پیس دەکات مرۆڤە ئەوەی پیسیشی دەکات هەر مرۆڤە.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "پەیامی من بۆ ئەو کەسانەیە کە دەچنە گەشت و سەیران یاخود شوێنە گشتییەکان یان شوێنی کارەکەی، بە خاوێنی ڕایگرن، ئەگەر بە خاوێنی ئەو شوێنەی بۆی دەچێت پاک ڕاینەگرێت، کەواتە ئەو مرۆڤە هیچ خۆشەیستی بۆ کار و ماڵ خاک و نیشتمان نییە. هەروەها بابەتی ژینگە بابەتێکە ئەخلاقی و ئاینی و مرۆییە، لە هەموو ئاینەکاندا بابەتی پاک و خاوێنی یەکێکە لە بنەماکا سەرەکییەکان."