باسم عه‌وادی: بڕوایه‌كی زۆر له به‌غدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ به‌غدا گرنگ و مێژووییه؛ ده‌شڵێت، بڕوایه‌كی زۆر له به‌غدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ به‌غدا گرنگ و مێژووییه و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره.
باسم عه‌وادی گوتیشی، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه سه‌رله‌نه‌وێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م په‌یوه‌ندییانه جه‌خت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئاو و بازرگانی و كشتوكاڵ و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كه گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانی و ده‌روازه‌كان كردووه.
عه‌وادی گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆر گرنگی جوگرافیای عێراقییه و هه‌موو ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی عێراق له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و له داهاتووشدا هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌چنه ناو پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.
باسی له‌وه‌ش كرد، ڕه‌نگه ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران كردوویه‌تی، له‌گه‌ڵ توركیاش واژۆ بكات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا په‌كه‌كه نه‌توانێت له عێراق كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات و ده‌بنه په‌نابه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكات.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گوتی، گفتوگۆی زۆر كراوه و بڕوایه‌كی زۆر له به‌غدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به نرخی كرێی كۆمپانیاكانه‌وه هه‌یه كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری ئه‌و نرخه بكات، ئه‌وكات حكوومه‌ت ناتوانێت ڕێگه له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی واقیعی و یاسایی.