ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی عێراق و توركیا له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئاو

K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی عێراق و توركیا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئاو بڵاوكرده‌وه، كه به‌شێكیان بریتیین له:
- بره‌ودان به چاره‌سه‌ریی و هاوكارییه‌كان له بواری كه‌رتی ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و نیازی پاكی دراوسێیه‌تی نێوان عێراق و توركیا
- ئاماده‌كردنی دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ژێرخان و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی ئاو له عێراقدا
- هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش، بۆ باشتركردنی ئیداره‌دانی ئاوه‌كانی دیجله و فورات
- بانگهێشتكردنی كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له پڕۆژه‌كانی ئاودێری له عێراق
- ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ماوه‌ی 10 به‌رده‌وام ده‌بێت و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولاش درێژ ده‌بێته‌وه
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-04-2024، فڕۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە.
پێشتریش باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ ئەم سەردانە کراوە و بڕیارە زیاتر لە 20 ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکرێن.
عەوادی سەردانەکە و ڕێککەوتننەکانی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا ناوبردووە و گوتیشی: سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا سوپڕایزی زۆر گەورەی تێدایە و لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانییدا ئەردۆغان و سوودانی، وردەکاریی سوپڕایزەکە ئاشکرا دەکەن.