پێکدادانی دوو هەلیکۆپتەری سەربازی لە مالیزیا 10 کوژراوی لێکەوتەوە

K24 – هەولێر
بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی مەشقێکی سەربازییدا دوو هەلیکۆپتەر سوپای مالیزیا پێکیانداداو بەهۆیەوە 10 سەرباز کوژران کە سەر نشینانی هەردوو هێلیکۆپتەرەکە بوون.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەهیمی محەممەد سوهێل، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە فەرمانگەی بەرگری شارستانیی بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی مەشقێکی سەربازی بووە.
هەروەها تیمێکی تەندروستی مالیزیا ڕایگەیاندووە، تەواوی سەرنشینەکانی هەردوو هەلیکۆپتەرەکە بە فڕۆکەوانەکانیشەوە کوژراون کە 10 سەربازبوون.
BREAKING: 2 military helicopters crash after mid-air collision in Malaysia, killing all 10 people on board pic.twitter.com/4afNggr0x9
— BNO News (@BNONews) April 23, 2024
لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای ڕووداوی پێکدادانی دوو هەلیکۆپتەری سەربازی سوپای ژاپۆن و کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی حەوت سەربازی دیکە، ئەمە دووەمین ڕووداوی پێکدادانی هەلیکۆپتەرە لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا دروست بێت.
