ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له پاكستانه‌وه: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئێران له‌پاكستانه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی نیسانی 2024) ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، گه‌یشته پاكستان و له‌گه‌ڵ شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و پاشان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "شتێك نامێنێت به‌ناوی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرش بكاته سه‌ر ئێران. گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌م كاره بكات، دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت".
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌های هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هانی كه‌م كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ناده‌ینه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی به ئامانج نه‌گرتبێت.
گوتبوشی: هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان هاوشێوه‌ی یاری منداڵان بوو.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی رابردوو، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له پارێزگای ئه‌سفه‌هان بیسترا، دواتر ئێران بڵاوی كرده‌وه، سێ درۆنیان خستووەتە خوارەوە.
دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان ژماره‌یه‌ك میدیای ئه‌مه‌ریكی بڵاویان كرده‌وه، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له ناوخۆی ئێران‌دا.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق.