پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ كوردستان24: هیچ بیانوێكی ته‌كنیكی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری توركیایە سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر بكات و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بکات. هاوكات گوتیشی: "توركیا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه و سنوورێكی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی به‌هێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و گرنگیی سەردانەکەی ئه‌ردۆگان بۆ هەولێر به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، توركیا و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژ و مێژووییان له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌یه، چه‌ندین پرس هه‌ن، هه‌رێمی كوردستان و توركیای پێكه‌وه گرێداوه.
هه‌ورامانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ناكرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزای كردن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له ڕووی جیۆپۆلیتیك، ئه‌منی و ئابوورییەوە هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی گرنگه و ڕۆڵی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر، هه‌ورامانی گوتی، توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
ئاشكراشی كرد، توركیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ ڕه‌خساندنی دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێته كایه‌وه، چونكه توركیا وه‌ك وڵاتێكی كاریگه‌ر ده‌توانێت ڕۆڵ له‌م پرسه‌دا ببینێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، مەبەستی تورکیا سه‌قامگیریی ناوچهكهیە و كاریش بۆ ئه‌مه ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌بیندرێت كه ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه له نێوان توركیا و عێراق ده‌كرێت.
له‌باره‌ی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت، ڕێككه‌وتن له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كراوه، به‌ڵام نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، هیچ بیانوێكی ته‌كنیكی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم نییه.
تایبه‌ت به ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و گرنگیی هه‌رێمی كوردستان له‌و نه‌خشه ڕێگه‌یه، هه‌ورامانی ده‌ڵێت، با دڵخۆش نه‌بین به‌و هه‌نگاوه، چونكه حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان له‌م پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند نه‌بێت ، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، داوای كردووه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانه‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌م پرسه‌ش وه‌ك بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی لێ نه‌كرێت.
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی به‌غدا ڕایانگه‌یاندووه، چیتر كێشه بۆ مووچه دروست نابێته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی چواری ناردووه، پێویست بوو 20ـی ئه‌م مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕه‌وانه بكردایە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکه یاساییه‌كانی تەواو کردووە بەڵام ئیجتیهادی شەخسی قبوڵ ناکات.