ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
K24 – هەولێر:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر چوار کەسایەتی و دوو دامەزراوەی ئێراندا سەپاند، که سەر به سوپای پاسدارانن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووه، سێ کەس و دوو دامەزراوەی سزا داوه، كه سەر بە فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی سوپای پاسدارانن و کەسێکیش پەیوەندی بە کۆمپانیایەکی سەر به سوپای پاسدارانەوه هەیه.
کەسه سزادراوەکان بریتین له عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب، کومەیل سەلمانی، ڕەزا کازمیفەر و حوسێن محەممەد هاڕوونی و ناوی دوو کۆمپانیاکەش "ئارمان داتا" و مێهرسام ئەندێشە ساز نیک"ـه.
پێشتریش ئەمەریکا بۆ پێدانی زانیاریی لەسەر عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردبوو.