بریكاری وه‌زیری به‌رگری رووسیا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا
K24 - ھەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا، ته‌یموور ئیڤانۆڤ جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیا له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "ته‌یموور فادیمۆڤیتش ئیڤانۆڤ جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیای ئیتحادی به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیڤانۆڤ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن رۆبڵی رووسی به به‌رتیل وه‌رگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه دیمیتری پیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ته‌یموور ئیڤانۆڤ كێیه؟
له ساڵی 1975 له مۆسكۆ له دایكبووه، كۆلێژی ژمێریاری له زانكۆی هه‌مان شار ته‌واو كردووه، له ساڵی 1997 تاكو 1999 چه‌ندین پۆستی له رێكخراوه بازرگانییه‌كان به‌ڕێوه‌بردووه، له ساڵی 1999 تاكو 2002 راوێژكاری كارگێڕی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان له وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رووسیا بووه.
له 2016 وه‌ك جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ستبه‌كار بوو و ئه‌مڕۆ به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌سگیركرا.