کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (24ـی نیسانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەدا، سبەی ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکووک و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هاوکات پلەکانی گەرمای سبەینێ بەراور بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32
سلێمانی: 30
دهۆک: 32
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 33
کەرکووک: 37
سۆران: 31
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 38