سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا به‌هۆی هاوژینه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هاوژینه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوویش كاره‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه‌كه‌ی له دژی هاوژینه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
سانشێز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته و بیركردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه بدات، كه ئایا له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌و باره‌وه بڕیاری خۆی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌خاته ڕوو و تا ئه‌و كاتیش كار و چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
سانشێز له‌وه‌ته‌ی حوزه‌یرانی 2018ـوه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیایه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ماریانۆ ڕاخۆی بهێنێت كه له ده‌نگدانێكی په‌رله‌ماندا به‌هۆی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵییه‌وه متمانه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه.