سیروان محه‌ممه‌د: ئامانج له په‌سندكردنی په‌یڕه‌وی پۆلێنی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان بۆ كاركردنیان بوو له هه‌موو عێراق
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وی پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌رانی په‌سند كرد؛ هاوكات بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان هه‌بوو بۆ پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پشتیان به دوو پێوه‌ر به‌ستووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) سیروان محه‌ممه‌د، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران سێ مه‌به‌ستییان هه‌بووه، كه یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه بووه به‌ڵینده‌ر بتوانێت له هه‌موو كوردستان و عێراقدا كار بكات. گوتیشی، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌و باره‌یه‌وه له په‌یوه‌ندیدان.
سیروان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بابه‌تی دووه‌م له كوردستان پۆلێنكه له ژماره 1 تاوه‌كوو ژماره 10 بوو، به‌ڵام له عێراقدا پۆلێنی نایابیش هه‌یه، بۆیه ئه‌مه له هه‌رێمی كوردستانیش جێگیر كرا.
ناوبراو باسی بابه‌تی سێیه‌میش كرد كه په‌یوه‌ست بوو به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان جیددییه لیستێكی سپییان بۆ دابنرێت وه‌ك چۆن ئه‌وانه‌ی كار ناكه‌ن لیستی ڕه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌وان دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كییان بۆ ئه‌و پۆلێنكردنه داناوه، یه‌كه‌میان كۆمپانیاكه پێشتر چه‌نده كاری كردبێ له‌و بهڵێندهرایهتییهی وه‌رگرتووه، دووه‌میشیان كۆمپانیاكه كه‌لوپه‌ل و توانای چه‌نده له بواری كاركردندا.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ڕۆژی (24ـی نیسانی 2024)ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان ڕەشنووسی پەیڕەوی (پۆلێن‌کردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردنی لە بەشداربوون لە هەرێمی کوردستان) خستەڕوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئامانج لەم پەیڕەوە، پۆلێنكردنی بەڵێندەرانە لە هەرێم، بەپێی پێوەرە کار پێ کراوەکان لە بواری پسپۆریی و توانا و لێهاتوویی تەکنیکی و دارایی و دوورخستنەوەی بەڵێندەری نالێهاتوو كە توانا و كارامەیی نییە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە: ئامانجێکی دیکەی ئەم پەیڕەوە، مسۆگەركردنی هێنانەكایەی دادوەریی و ڕوونیی لە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەکان و بێبەشکردنی ئەو بەڵێندەرانەی کە پابەندییەكانی گرێبەست پێشێل دەکەن لە بەشداریی گرێبەستە حكوومەتییەكاندا.