ساڵح نه‌جیب: ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی به‌ڕێوه‌یه، زیان به كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه دێمییهكان ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر:
پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق بگرێته‌وه؛ هاوكات شاره‌زایه‌كی بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاتنی ئه‌و شه‌پۆله چاوه‌ڕوان كراوه، نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی نیسانی 2024) ساڵح نه‌جیب، دكتۆرا له زانستی ژینگه و كه‌شوهه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕوو ده‌دات، لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌یشی ده‌بێت، بۆیه پێشبینی شه‌پۆلێكی بارانی به‌هێزی له هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ساڵح نه‌جیب ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هاتنی ئه‌و شه‌پۆله چاوه‌ڕوان كراوه، نه‌خاسمه كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هاتووه و له وه‌رزه‌كانی ساڵدا به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا گوتیشی، یه‌كێك له لێكه‌وته هه‌ر دیاره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بریتییه له "لێزمه باران" و زیان به كشتوكاڵ به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه دێمییهكان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك كاره‌ساتێكی سروشتی داده‌نرێت و خاكێكی زۆر ڕووبه‌ڕووی ڕاماڵین ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له شوێنی نزم دان باشتر وایه شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن و پێداویستییه‌كانیان به‌تایبه‌ت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بگوازنه‌وه و به پێویستیشی زانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگریی شارستانیی له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و عێراقیش كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی مه‌ترسیداری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ـی نیسانی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، بوونی بارانی بەلێزمە مەترسی بۆ سەر دانوێڵە دروست دەکات، چونکە ئێستە دانەوێلە لە قۆناغی گوڵکردندایە باران بۆ دانەوێڵە پێویستە، بەڵام بوونی بارانی بەلێزمە و ڕێژەیەکی زۆری باران، لەو حاڵەتانە جگە لەوەی زیان بە کشتوکاڵ دەگەیەنێت، ڕەنگە ببێتە هۆی لافاویش. هیوادارین ئەو ڕێژە نەبارێت ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کشتوکاڵ و دروست بوونی لافاو.
بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "هەر کاتێک باران ببارێت سوودی بۆ کشتووکاڵ هەیە، بەڵام بەپێی پێوەری زانستی لە دوای ئەوەی دانوێلە زەرد دەبێت یاخود 50% بەرەو سەر دانەوێڵە زەرد بووە، ئەو بارانەی دەبارێت هیچ سوودێکی بۆ کشتوکاڵ نابێت."
ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی: "لەو ناوچانەهێشتا دانەوێلە سەوزە پێویستییان بە باران هەیە، بەتایبەت سنووری پارێزگای هەولێر، بەڵام لە هەندێک ناوچەی دیکە دانەوێڵە زەرد بووە و باران دادەبارێت سوودی بۆ ئەوان نابێت".
هێمن سەید موڕاد دەڵێت: "ئەگەر ڕێژەی بارانەکە زۆر بوو، واتە لە یەک کاتژمێر 30ملم ببارێت، ئەوکاتە زیانی بۆ هەموو لایەک دەبێت، بەڵام ئەگەر بارانەکە ئاسایی بوو لە کاتژمێرێک 12 ملم بوو ئەوا هیچ کێشەیەکی نییە."
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی شه‌پۆلێكی باران بارینی بێوێنه ڕوو لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق دەکات، ئەو شەپۆلە لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو، ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، كه لە 50 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە.
لای خۆیەوە سادق عه‌تییه، شارەزای کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە 29ـی ئەم مانگەوه، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات و ڕۆژی 2ـی ئایار زۆرترین كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و 3ـی ئایاریش کۆتایی دێت.
ڕۆژی (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ساڵح نه‌جیب تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا، مایەی ده‌ست خۆشین، به‌تایبه‌ت كه ساڵانێكه له ڕووی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه په‌رۆشییه‌كی زۆر بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێسته له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌چنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ساڵح نه‌جیب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، یه‌كێك له ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان بۆ ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له بوونی كاربۆنێكی زۆر له‌سه‌ر ئاسمانی شاری هه‌ولێر. به‌و شێوه‌یه هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به جوگرافیا بچووكه‌كه‌ی، به‌ڵام له ڕووی ژینگه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ستراتیژیی بۆ ڕێگریی له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان بنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ژینگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر كارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پاكڕاگرتنی ژینگه مایه‌ی دڵخۆشی و ده‌ست خۆشییه. گوتیشی، جیهان له‌مه‌ودوا پیگه‌ی وڵاتان و هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی (پێمۆری كاربۆن)ـی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستان چه‌نده گرنگی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پێمۆری كاربۆنی بدات، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا پێگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ر سه‌لیقه پاكه‌كه‌ی.
ڕۆژی هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە لووتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.