وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین: ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی جیهانه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی جیهان وه‌سف ده‌كات.
وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی Peninsulaـی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی جیهانه و له بواری ته‌كنه‌لۆژیاشدا سزاكانی به‌سه‌ر چیندا توندكردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، چین هەماهەنگی، پەرەپێدان، سەقامگیری و ئەنجامی سەرکەوتوو بۆ جیهان دەهێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشکەوتن و ڕێنیسانس لە چین هاندەرێکی ناوخۆیی گەورەی هەیە و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگرییان لێ بکات.
گوتیشی "دەبینین هەڵوێستی هەڵە بەرامبەر چین هێشتا لە ئەمەریکادا هەیە و بەردەوامە لە جوڵاندنی سیاسەتی هه‌ڵه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیین باسی له‌وه‌شكرد، ئەمەریکا هەمیشە ناتوانێت جیهان به عه‌قڵییه‌تی جەنگی سارد و سفركردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به‌ڕێوه ببات، هەروەها ناتوانێت هەمیشە شتێک بڵێت و شتێکی دیکە بکات.