ئه‌مڕۆ بلینكن و شی جین پینگ كۆده‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی چین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه و تاووتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ـی نیسانی 2024، له پهكیینی پایته‌ختی چین، ئه‌نتۆنی بلینكن له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ شی جیپینگ سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه.
باس لهوهشكراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی چین تاووتوێێ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن ده‌كه‌ن، وه‌ك دوو هێزی گه‌وره‌ی ئابووریی جیهان.
له‌مباره‌یه‌وه وانگ شیاوهۆنگ وه‌زیری ئاسایشی چین رایگه‌یاند، بلینكن و شی جی پینگ ئه‌مڕۆ كۆده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كردووه‌ته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته چین و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی دیكه كۆبووه‌وه و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بلینكن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆببێته‌وه.