گوهدار شێخۆ له ده‌وحه‌وه بۆ كوردستان24: كار بۆ دهستهخوشكبوونی زاخۆ و ده‌وحه ده‌كه‌ین
ماوه‌ی سێ رۆژه شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌رن
K24 – ده‌وحه:
ماوه‌ی سێ رۆژه شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌رن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێی پرسی وه‌به‌رهێنان و وه‌رزش و شاره‌وانییان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ له ده‌وحه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سێ رۆژه وه‌كو شاندی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له وڵاتی قه‌ته‌رین، چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌و وڵاته تاووتوێكرد، گرنگترینیان پرسی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به تایبه‌ت و سوودوه‌رگرتن له وه‌به‌رهێنه‌ری قه‌ته‌ری و سه‌ردانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان و زاخۆ. گوتیشی: دڵخۆشین له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌زگای وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری قه‌ته‌ری كرد، ئه‌وانیش به‌ڵێنیاندا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و زاخۆ بكه‌ن.
گوهدار شێخۆ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێمه له قه‌ته‌ر ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و روئیای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیمان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران روون كرده‌وه، هه‌موو ئاسانكارییه‌كمان بۆیان نیشاندا تاكو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی: "له ئایینده‌دا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌مان دیار ده‌بێت".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له‌باره‌ی گرنگیدان به وه‌رزش و یانه‌كه‌یان ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌ڵاڵ به‌لووشی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ خه‌ڵكی قه‌ته‌ره، یانه‌ی زاخۆ بووه‌ته یانه‌یه‌كی ناسراو له قه‌ته‌ر و له‌مپێناوه‌ش سه‌ردانی ئه‌كادیمیای وه‌رزشی قهتهریمان كرد، تاكو سوود له ئه‌زموونییان وه‌ربگرین.
ئاشكراشیكرد، ئه‌كادیمیای وه‌رزشی قه‌ته‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربری چه‌ند تیمهكی وه‌رزشی سه‌ردانی زاخۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها شێخۆ باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌وحه كۆبووینه‌وه، تێیدا داوامانكرد هاوكاریمان بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ده‌وحه له رووی ئیداره‌دانی شاره‌وانیی و كاریش بۆ دهستهخوشكبوونی زاخۆ و ده‌وحه ده‌كه‌ین.