گۆڤارێك: عێراق له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه‌مترین په‌رستار و مامانی هه‌یه
K24 - هەولێر:
به پێی توێژینه‌وه‌ی گۆڤارێك عێراق له ڕیزبه‌ندی تا ڕاده‌یه‌ك پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه كه كه‌مترین په‌رستار و مامانی هه‌یه؛ هاوكات له وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه.
گۆڤاری سیۆ وۆرد (SEO World) له توێژینه‌وه‌یه‌كدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له جیهاندا 35 وڵات بۆ هەر هەزار کەسێک کەمتر لە پەرستارێک یان مامانێکیان هەیە، به‌ڵام كاتێك بۆ هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س پێوه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێت، سۆماڵ له نزمترین ئاستدایه به شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر 10 هه‌زار ته‌نیا 1.13 په‌رستار و مامانی هه‌یه و دوای ئه‌ویش كامیرۆن دێت.
گۆڤاری سیۆ وۆرد ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق له ڕیزبه‌ندی 72ـه‌مینی جیهانه له كۆی 190 وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش به پێی گۆڤاره‌كه و ڕیزبه‌ندییه‌كه دۆخه‌كه له عێراق باش نییه و له چاره‌گی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دایه.
ئه‌و گۆڤاره ڕوونی كردووه‌ته‌وه، عێراق لە هەر 10 هەزار کەسی دانیشتووان 22.5 پەرستار و مامانی هەیە و لە جیهانی عەرەبیشدا لە پلەی هەشتەمی وڵاتی عەرەبی دێت کە کەمترین ژمارەی پەرستار و مامان هەیە.
له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا یه‌مه‌ن، سوودان، مەغریب، سووریا، جەزائیر، میسر، لوبنان و پاشانیش عێراق له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تاكوو هه‌شته‌م دێن.