بایدن هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌و چركه‌ساتانه‌ی ژیانی ده‌كات كه بۆی سه‌خت بوونه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه؛ ده‌شڵێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی په‌نای بردووه‌ته به‌ر خواردنه‌وه‌ی كحوول.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هۆوارد ستێرن، مێدیاكاری به‌ناووبانگ باسی له چركه‌ساته سه‌خت و قورسه‌كانی ژیانی كردووه، كه له هه‌ندێك كاتدا به هۆیانه‌وه هه‌وڵی داوه خۆی بكوژێت.
بایدن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه بیستنی هه‌واڵی مردنی نێلیای هاوسه‌ری و منداڵه 13 مانگییه‌كه‌ی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه، سه‌خترین چركه‌ساتی ژیانی بووه.
بایدن گوتوویه‌تی، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی بیستووه، هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، خۆی له لوتكه‌ی چیا یاخود به‌رزه‌پردی دیلاوێر هه‌ڵداته خواره‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، له كۆتاییدا دانیشتووه و په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر خواردنه‌وه‌ی كحوول بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بیری بچێته‌وه و باری ده‌روونی پێ سووك بكات.