وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن: به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به توندی سه‌ركۆنه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌غدا و هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری به توندی سه‌ركۆنه كرد و ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌ن له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه بزانن.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
#بيان | تدين وزارة الخارجية بالجمهورية اليمنية بأشد العبارات قصف حقل كورمو للغاز في محافظة السليمانية بإقليم كردستان العراق بطائرة مسيرة مجهولة المصدر، وفقًا للبيان الصادر عن وزارة الكهرباء في حكومة إقليم كردستان العراق ، والذي أسفر عن مقتل أربعة عمال يمنيين وإصابة عدد آخر منهم… pic.twitter.com/KU2LHWDfwc
— وزارة خارجية الجمهورية اليمنية (@yemen_mofa) April 27, 2024