كهمبۆدیا.. بههۆی تهقینهوهی كۆگایهك 20 سهرباز مردن
K24 – هەولێر:
بەهۆی تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە بنکەیەکی سەربازی کەمبۆدیا 20 سەرباز مردن.
هون مانێت، سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا ڕایگەیاند، بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە بنکەیەکی سەربازی تهقییهوه و بههۆیهوه 20 سەرباز مردن و دەیان سەربازی دیکەش برینداربوونە.
سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا داوای لە وەزارەتی بەرگریی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی شاهانەی کەمبۆدیا کرد، هەرچی زووە پرسە بۆ سەربازەکان ڕێکبخرێت و هاوکاری ماددیی پێشکەشی خێزانی قوربانییەکان بکرێت.
بەهۆی تەقینەوەکە، جگە لە بنکە سەربازییەکە زیاتر لە 25 خانووی هاووڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە.
سهرچاوه: فرانس پرێس