مجاشع ته‌میمی: ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمی هه‌یه نایه‌ڵێت عێراق له بواری وزه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمی هه‌یه نایه‌ڵێت عێراق له بواری وزه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگیپێدانێكی زۆریان بۆ غازی عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024) مجاشع ته‌میمی، شارەزای سیاسی لە بەغدا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بۆ لێدانه له هه‌وڵه‌كانی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی زیاتری بیانی بۆ عێراق.
مجاشع ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمی هه‌یه نایه‌ڵێت عێراق له‌م ڕووه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت و كار ده‌كات بۆ ڕێگه‌گرتنی و مه‌به‌ستیه‌تی عێراق هه‌میشه غاز هاورده بكات.
مجاشع ته‌میمی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگیپێدانێكی زۆریان بۆ غازی عێراق هه‌یه نه‌خاسمه دوای جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانیا.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، جیهان ئێسته و داهاتوو زیاتر پێویستی به غاز هه‌یه و ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش غازی عێراق بایه‌خێكی زیاتری هه‌یه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، هه‌وڵێكی هه‌رێمی هه‌یه ده‌یه‌وێت عێراق هه‌موو شتێك له ده‌ره‌وه هاورده بكات و خاوه‌نی هیچی خۆی نه‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌زه‌دا سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌تووی په‌یڕه‌و كردووه، كه ده‌بێت ئه‌م سیاسه‌ته بۆ عێراقیش بگوازرێته‌وه.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.
بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
غازی کۆرمۆر، لە ڕێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.