شاخەوان عەبدوڵڵا: زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێندرێن

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، "بەڵێنەکانمان بەرامبەر دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمن و دەرچووی (2020- 2021)ـن جێبەجێکرد و پلەی وەزیفیان بۆ دابینکرا و دادەمەزرێن".

ئەمڕۆ یەکشەممە (28ـی نیسانی 2024) شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەپەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی راژە و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان، پەرلەمانتاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێم بۆ ساڵی (2020-2021) کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی دەرچووەکان زیاترە لە 900 دەرچوو، توانرا ئەو ژمارەیە پلەی وەزییفیان بۆ دابین بکرێت و دابمەزرێندرێن.

هاوکات دەڵێت: لەسالی 2022، 860 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دامەزران و ئەوەی دانەمەزرابوو ئەمرۆ ئەوانیش کێشەکانیان چارەسەر کران و بەمنزیکانە رێکاری کارگێری و دەستبەکاربوونیان تەواو دەبیت و پیرۆزە.

Fly Erbil Advertisment