ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئایدز له عێراق له به‌رزبوونه‌وه‌دایه

K24 – هەولێر:
نه‌خۆشی ئایدز له عێراق كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ئاماره‌كانی 40 ساڵی ڕابردووی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یش ئاشكرا كراون، كه به لای چاودێران و پسپۆڕانی ته‌ندروستییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێویستی به هۆشیاریی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه و هاوشێوه‌كانیدا زاڵ بێت.
به پێی ڕاپۆرته ته‌ندروستی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودلا 2000 كه‌س له عێراق دووچاری نه‌خۆشی ئایدز هاتوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 2000 كه‌سی به نه‌خۆشی ئایدز به ژماره‌یه‌كی زۆر داناوه و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ژماره‌یه ده‌ربڕیوه.
له لای خۆیانه‌وه پزیشكان و پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌كه هۆشداری له زیادبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌ده‌ن له عێراق و ڕایده‌گه‌یه‌نن حكوومه‌ت ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وانی هۆشیاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست پێ بكات.
ڕۆژی 30ـی ئابی 2021، تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی عێراق، بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز، له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مه‌رجدار هه‌بێت، كه هه‌ر دوو هاوسه‌ر، پشكنینی ته‌واو ڤایرۆسه‌كان، ئه‌نجام بده‌ن.
موحه‌مه‌د عیسا ئه‌لدیفاعی، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی عێراق، ڕایگه‌یاند، تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی له ساڵی (1968) دا‌مه‌زاراوه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ته‌واوی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و پشكنینی جۆره‌كانی ڤایرۆس، له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت، له (13) به‌ش پێكهاتووه، به‌شی پشكنینی ڤایرۆسی، كه نه‌خۆشییه‌كانی جه‌رگ و زراو و ئیفلیجی مێشكی تێدا ده‌پشكندرێت، وێڕای ڤایرۆسی كۆرۆناش.
ڕاشیگه‌یاند، پشكنینی ئایدز، به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌درێت، كه ژماره‌ی تووشبووان له عێراق هێنده زۆره ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و به وردی ژماره‌یه‌ك دیاری بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی به ئایدز له عێراق، گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران كه‌س، له لایه‌ن نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كانه‌وه له گشت پارێزگاكانی عێراق، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، پشكنینی ئایدز بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر بكرێت، ده‌بێت هه‌ردوولا بۆ ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كه، پابه‌ند بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه ئایدز چاره‌سه‌ری بنبڕی نییه، نه‌خۆش ده‌توانێت له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، ئازاره‌كانی كه‌متر بكاته‌وه، چه‌ندان كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه، مردوون.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی ئایدز ده‌بن، گرنگی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان ناده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ندروستیان تێك ده‌چێت، یاخوود له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر (6) مانگ جارێك ده‌ره‌نجامی تووشبووه‌كان ڕاده‌گه‌یانرا، به‌ڵام دواتر بۆ (3) مانگ جارێك ئه‌نجامی تووشبوون به ئایدز، بڵاو ده‌كرێته‌وه.