ته‌حسین خه‌فاجی: سوودانی گرنگیی به سیسته‌می دژه مووشه‌ك و پاراستنی ئاسمانیی عێراق ده‌دات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕینی 21 فڕۆكه كراوه، كه بۆ مه‌به‌ست و ئه‌ركی جیا به‌كارده‌هێنرێن. هاوكات گوتیشی: "سوودانی رژده له‌سه‌ر گرنگیی و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دژه مووشه‌ك و پاراستنی ئاسمانی عێراق".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ واشنتن، گرێبه‌ست بۆ كڕینی 21 فڕۆكه كراوه. گوتیشی: "رێككه‌وتن و میكانیزمی نوێ بۆ پێدانی پاره‌ی ئه‌و 21 فڕۆكه‌یه كراوه".
خه‌فاجی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، 12 فڕۆكه‌یان له جۆری (بێڵ412)ـه، هه‌روه‌ها حه‌وتیان له جۆری (بێڵ 407)ـه، پاره‌كه‌شی به قۆناغ دابین ده‌كرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا 15 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی مه‌شق و راهێنانی له جۆری (بێڵ 505) و هه‌روه‌ها پێنج فڕۆكه‌ی دیكه‌ی له جۆری (بێڵ 412)ـی وه‌ك هاوكاری بۆ عێراق دابینكردووه.
سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، عێراق پێویستی به فڕۆكه‌یه و تاكو بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاری بهێنێت، هاوشێوه‌ی چاودێری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رژده له‌سه‌ر گرنگیپێدانی سیسته‌می دژه مووشه‌ك و فڕۆكه و پاراستنی ئاسمانی عێراق".
رۆژی 14ـی نیسانی 2024 سەرۆكوەزیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن و بۆ رۆژی دواتر بۆ یەکەم جار چاوی بە جۆ بایدن، کەوت.
سوودانی له‌مباره‌یه‌وه گوتی؛ ئامانج لەم سەردانەی بۆ واشنتۆن گواستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ قۆناغێکی نوێ و کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجیی ساڵی 2008ـە، كه پێكهاتوون له هاوكاری و ئه‌منی و سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.