كه‌ریم سلێمان: چه‌ند ساڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه سته‌م له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند ساڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه سته‌م له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشتیوانییه‌كی جیددی لێ كردوون.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024) كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای له به‌غدان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی چواره‌می به‌غدا بۆ ئاو، به‌ڵام ئامانجیان بریتییه له بابه‌تی گه‌نم و كڕین و فرۆشتنی گه‌نم و به‌روبومی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
كه‌ریم سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند ساڵه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه سته‌م له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام بڕیاریان داوه ئه‌م ساڵ پێشوه‌خته كار بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشتیوانییه‌كی جیددی لێ كردوون، ئه‌م پشتیوانییه‌یش بووه‌ته چه‌كێك به ده‌ستیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی، سێ جار ڕووپێوی زه‌وی چاندنیان له هه‌رێمی كوردستان كردووه كه گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 900 هه‌زار، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌وه ده‌ده‌نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكوومه‌تی فیدراڵ.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و ڕووپێوییه زانستییه ده‌ده‌نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی زانستی و دروست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.