ئیبراهیم شه‌ره‌فانی: لایه‌نه شیعه‌كان له ده‌ستوور پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی فیدراڵ له جێبه‌جێنه‌كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه؛ ده‌شڵێت، لایه‌نه شیعه‌كان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا پێ‌داگر و پابه‌ند نین.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024) ئیبراهیم شه‌ره‌فانی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ده‌ستووری عێراق جێی پرسیاره! له كاتێكدا به‌رهه‌می سه‌دان ساڵی خه‌باتی گه‌لانی عێراقه و ده‌ستكه‌وتی گه‌لان و پێكهاته‌كانی عێراقه كه سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی به‌شدارییان له نووسینه‌وه و داڕشتنیدا كردووه.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، لایه‌نی شیعه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا پێ‌داگر و پابه‌ند نین، به‌و واته‌یه‌ی ئه‌وان له ده‌ستوور پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی فیدراڵ له جێبه‌جێنه‌كردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، جگه له مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان، مادده‌كانی دیكه‌یش جێبه‌جێ نه‌كراون.
ناوبراو گوتیشی، ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور یاسایی نین، به‌ڵكوو سیاسین. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرایه، ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته له عێراق هه‌یه دروست نه‌ده‌بوون.