عه‌دنان كینانی: كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی نێو كه‌مپی هۆل كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژییه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/17144169447868867678.jpg)
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆله‌وه بۆ كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، پسپۆرێكی ئه‌منی و ستراتیژی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پزیشكی ده‌روونی و پسۆریان بۆ دابین بكات. گوتیشی: "ته‌نیا گه‌ڕاندنه‌وه‌یان مه‌ترسیی گه‌وره بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق دروست ده‌كات". هاوكات ده‌شڵێت: "كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی نێو كه‌مپی هۆل كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژییه".
عه‌دنان كینانی پسپۆری ئه‌منی و ستراتیژی، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، دواجار ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆلن، مرۆڤن و پێویسته له گۆشه‌یه‌كی مرۆییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، تاكو بتوانرێت به‌سه‌ر ئه‌و بیره توندڕه‌وه‌یان زاڵ‌بن.
كینانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كه‌مپی هۆل وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و چۆڵ نه‌كرێت، مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌منیی بۆسه‌ر عێراق و سووریا و ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
گوتیشی: "فشارێكی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه، تاكو هاووڵاتییانی خۆی له كه‌مپی هۆله‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سوكاری داعش له كه‌مپی هۆل ته‌نیا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه بێت، ئه‌وا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق، چونكه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت له‌نێو كه‌مپی هۆل كاریان ئه‌وه‌یه بیری توندوتیژی بده‌ن به نه‌وه‌ی نوێی نێو كه‌مپه‌كه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی پسپۆر و ده‌روونیان بۆ دابین بكرێت.
پێشتریش ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، نزیکەی سێ ساڵە حکوومەتی عێراق دەستی کردووە بە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ کەمپی جەدعە لە سنووری پارێزگای نەینەوا. گوتبوشی: وەک پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، ئەمە مەترسییەکی گه‌وره‌یه بۆ سەر دانیشتووانی ناوچەکە و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی شتێکی زۆر ناخۆشە و برینەکانمان نوێ دەکاتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتان ئامادە نیین هاووڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپی هۆلن, بیانگوێزنەوە وڵاتانی خۆیان.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا، لەوانەش کازاخستان، کۆسۆڤۆ، ڕووسیا و ئۆزبەکستان".
ئەمەریکا زۆربەی هاووڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمه‌ریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ڕەتیان کردووەتەوە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راغ به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروست کراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵغه‌كان پڕییه‌تی له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا و داعش.