دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: به‌شداری راسته‌وخۆی ئه‌وروپا له‌هه‌ندێ بواری هه‌ستیار بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه
K24 - هەولێر:
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا ئەرکی نوێنەرایەتی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر و بەغدا سەبارەت بە چاکسازی لە کەرتی ئەمنیی تا ساڵی 2026 درێژبكاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه پێدانی راوێژه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی ئه‌منی و چاكسازی ئه‌منی.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری راسته‌وخۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌ندێ بواری هه‌ستیار، زۆر گرنگه.
ئاژگه‌یی هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ر له ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ددیارمان هه‌بوو، تێیدا نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هێزی عێراقی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك مه‌ترسی هه‌بوو ئه‌و داوایه له‌وانیش بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا و ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌ش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه".
ئاشكراشیكرد، ناكرێ به‌هۆی هه‌ستیارییه‌وه ورده‌كاری ئه‌و كارانه باس بكه‌ین كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانی پلانیان ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام كاری زۆر باشیان كردووه.
له‌باره‌ی خه‌رجكردنی بڕی 66 ملیۆن یۆرۆ، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی گوتی: "كاتێك یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڕیارده‌دات له شوێنێك كار بكات، بڕێك پاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه دیاری ده‌كرێت وه‌ك بودجه‌ی كار".
ئه‌مڕۆ یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بە مەبەستی بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی کەرتی ئاسایشی مەدەنی، ئامانجە ستراتیژییەکانی دەستەکە لە عێراق هەموارکرایەوە.
یەکێتی ئەوروپاراشیگه‌یاندبوو، ئەرکی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایش لە یەکی ئایاری 2024 دەستپێدەکات و تا 30ـی نیسانی 2026 بەردەوام دەبێت، بودجەی تەرخان کراویش بۆ ئەو ئەرکە نزیکەی 66 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دوو بارەگای سەرەکەی هەیە کە لە بەغدا و هەولێرن.
ئەرکی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی فیدڕاڵی بۆ راوێژکردن لە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی مەدەنی لە ساڵی 2017 دەستیپێکرد، سەرەتا ماوەی ئەرکەکە ساڵێک بوو دواتر سێ جار درێژ کرایەوە.